AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٨ ١٤:٢٨

مێهر لێکی دایەوە؛

کێڵگە گازییەکانی ئیسرائیل لەبەردەم پەلاماری حزبوڵڵا

کێڵگە گازییەکانی ئیسرائیل لەبەردەم پەلاماری حزبوڵڵا

حزبوڵڵا دەتوانێت مەیدانە گازییەکانی ئیسرائیل لانیکەم لە ماوەیەکی کورتدا بخاتە بەر هەڕەشەی توندەوە و گورزی قورس لە تێلاڤیڤ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە سەرچاوە گرینگەکانی دەسەڵاتی ئیسرائیل کێڵگە گازییەکانە کە لە دەریای مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی دایە و هۆکاری دیاری کەر لە نێوان کۆمەڵەی سەرچاوەکانی دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە لە بواری ئابوورییە.

وزە سەرچاوەی هێزی ئیسرائیل

ئیسرائیل لە ساڵی 2004 بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگە دەریاییەکان دەست پێکرد و لە ساڵەکانی 2009 بۆ 2013 چەند کێڵگەی گازی لە ئاوە قووڵەکانی دەریای مەدیتەرانە دۆزیەوە. گرینگترینی ئەو کێڵگەگەلە بریتین لە تامار، لویاتان، کاریش و کاریشی باکووری.

کێڵگەی گازی تامار

ئەو کێڵگەیە لە ساڵی 2013 بە دەفرایەتی خەمڵێندراوی 282 ملیار مەتری شەشپاڵوو دۆزرایەوە و ئێستا ڕۆژانە 887 ملیۆن فووتی شەشپاڵووی گازی لێ بەرهەم دێت ئەو کێڵگەیە لە 24 کیلۆمەتری ڕۆژاوای عەسقڵان لە باکووری غەززە هەڵکەوتووە.

کێڵگەی گازی لویاتان و شەڕی غەززە

لویاتان گەورەترین کێڵگەی گازی ئیسرائیلە و لە نزیکی کەنارەکانی حەیفا هەڵکەوتووە و ڕۆژانە 1054 ملیۆن فووتی شەشپاڵوو گازی لێ بەرهەم دێت.

ئەو کێڵگەیە دوای دەسپێکی گەردەلوولی ئەوسا و داخرانی کێڵگەی تامار، دابینکەری هەناردەی ئیسرائیل بۆ ئەو ئەورووپایە. ڕۆژنامەڤانێک لە ئەو بارەوە دەڵێت لە حاڵێكدا کە ئیسرائیل پاگەندە دەکات ئەو کێڵگەیە هی خۆیەتی ، بەشێکی زۆر لە ئەو سامانە لە دەریاکان هی خەڵکی غەززەیە.

کێڵگەی گازی کاریش و کێشە لەگەڵ لوبنان

کێڵگەی گازی کاریش لە 10 مایلی ئاوەکانی لوبنانە و ڕۆژانە 425 ملیۆن فووتی شەشپاڵوو گاز بەرهەم دەهێنێت. ئەو کێڵگەیە لە ساڵی 2011 کە لوبنان شوێنگەی سنوورە دەریاییەکانی خۆیی بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگەیاند بووەتە هۆی کێشەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.

لاواز بوونی ئیسرائیل لە کێڵگە گازییەکانی

ئیسرائیل کە پێشتر گازی لە میسرەوە هاوردە دەکرد، ئێستا لەسەر بە هاوبەش بوونی ئابووری ئەورووپا لە ئەو بارەوە حەسێبی کردووە و دەیەوێت ڕۆژ بەڕۆژ چالاکییەکانی لە ئەو ناوچە زیاد بکاتەوە.

توانی حزبوڵڵا بۆ کردنە ئامانجی کێڵگە گازییەکانی ئیسرائیل

بەربڵاو بوونی سەرمایەدانەرییەکانی ئیسرائیل لەسەر ئەو کێڵگە گازیانە، لاواز بوونی ئەو دامەزراوەگەلە هەمبەر هەوڵەکانی حزبوڵڵا ڕوون دەکاتەوە. هەر سێ کێڵگەی ئیسرائیل لەوانە لویاتان، لە شوێنە مەبەستەکانی حزبوڵڵا بۆ هێرش کردنە سەریان دێتە ئەژمار.

سەکۆی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگەیە لە مەودای چەند مایلی شاری زیچرون یاکوویە و بە ئاسانی دەتوانیت بکەوێتە بەر پەلاماری مووشەکەکانی حزبوڵڵاوە.

پوختەی باسەکە

حزبوڵڵا دەتوانێت کێڵگە گازییەکانی ئیسرائیل لانیکەم لە ماوەیەکی کورتدا بخاتە بەر هەڕەشەوە.هێزی حزبوڵڵا لە ئاستی ناوچەییش کاریگەری بەرچاوی لەسەر دۆزینەوە گازییەکانی ناوچەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەبووە بۆ نموونە سەرمایەدانەرە قوبرسییەکان ترسیان هەیە لە هەڕەشەکانی حزبوڵڵا.

News ID 52158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha