بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە شرۆڤەی وردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی 2، وتی: ئەمشەو هێزی هەوافەزای سپای پاسداران بە ئۆپراسیۆنی قارەمانانە و دلێرانە تۆڵەی زۆربەی جەنایەتەکانی ئیسرائیلی کردەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە دوومانگی زۆر ئەستەممان تێپەڕاند لەبەر ئەوەی کە ئەمریکا و ئەورووپا بەردەوام داوای دان بەخۆداگرتنیان لە ئێمە دەکرد بەڵام ئیسرائیل بە شەهید کردنی بەردەوامی فەرماندەکانی بەرخۆدان و بەتایبەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەردار نیلفرووشان جەنایەتی گەورەیان ئەنجام دا کە چی دیکە تەحەمول نەدەکرا.
باقری بە وتنی ئەوەی کە چەن بنکەی سەربازی گرینگمان کردە ئامانج، زیادی کرد: سەرەڕای ئەو هەموو جەنایەتەی ئیسرائیل ئێمە بەس بنکە سەربازییەکانمان کردە ئامانج لەوانە سی بنکەی ئاسامنی سەربازی وەکوو مووساد، بنکەی ئاسمانی نواتین و بنکەی ئاسمانی هاتسرین کە بۆ تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا بەکار هێنرا و لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا ژێرخانەی ئابووری و پیشەیی نەکرایە ئامانج و ئێمە ئامادەی هێرشی چەند ئەوەندەیی بۆ سەر ئیسرائیلین.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئیسرائیل سەرشێتییەکانی درێژە بدات و ئەمریکا و ئەورووپا کۆنترۆڵی نەکەن و بیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران ، ئۆپراسیۆنێک چەند ئەوەندەی هێرشەکەی ئەمشەو لە دژی ئەنجام دەدەین.
هیوادارین ئەمریکا ڕاگیری بکات و ناوچەکە بەرەو ئاسایش ببات.
Your Comment