AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣١ ١٩:٥١

موحسن ڕەزایی:

نەتانیاهۆ بووەتە سەدام/ ئیسرائیل دەیەوێ لە شەڕی ئەمریکامان بگلێنێت

نەتانیاهۆ بووەتە سەدام/ ئیسرائیل دەیەوێ لە شەڕی ئەمریکامان بگلێنێت

ئەندامی مەکۆی دیاری‌کردنی بەرژوەندییەکانی نیزام وتی: ئێستا نەتانیاهۆ کاری سەدام دەکات و بۆ تێوەگلاندنی ئێمە لە شەڕێکی گەورە لەگەڵ ئەمریکا، خەریکی دنەدانی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی لە سەفەری بۆ خوزستان و شاری مەسجد سولەیمان، لە دیداری نوێنەران و گەورەکانی هۆزی بەختیاری، وتی: پێشینیانی ئێمە ٣٠٠ ساڵ کەمکارییان کرد و قورسایی کەمکارییان لە سەردەمی قەجەری و پاڵەوی کەوتۆتە سەر شانی ئێمە.

ئەندامی مەکۆی دیاری‌کردنی بەرژوەندییەکانی نیزام بە بیرهێنانەوەی شەڕی داسەپاوەی ٨ ساڵەی عێراق و هێرشەکانی سەدام بۆ سەر خاکی ئێران، وتیشی: ئێستا نەتانیاهۆ ئەو کارەی سەدام دەکات و بۆ تێوەگلاندنی ئێمە لە شەڕێکی گەورە لەگەڵ ئەمریکا، خەریکی دنەدانی ئێران بە هێرشە تیرۆریستییەکانی وەک پەلاماردانی باڵویزخانە و شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنیەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان نایانەوێ ئێران ڕووی پێشکەوتن بەخۆوە ببینێت، جەختی کرد: بەشێک لە کێشە ئابوورییەکانی وڵات بەهۆی گەمارۆ و شەڕی ئابوورییە و بەشێکی تری بە هۆی کەمکاریی ناوخۆییە. لە کاتێکدا لەباری سەربازییەوە ئێستا لە ئاستێکداین کە سەربازانی داگیرکاری ئەمریکی و ئینگلیسی لە سنوورەکانماندا دەستەبەسەر دەکرێن و ئەو زلهێزانە بۆ ئازادییان لێمان دەپاڕێنەوە.

ڕەزایی ڕاشیگەیاند: پێویستە لە بەشی ئابووریشدا وەک بەشی سەربازیمان بە ئاراستەی پێشکەوتندا بڕۆین و هەڵبەت ئەمە تەنیا بە دەوڵەت ناکرێ و پێویستە خەڵکی دەست بدەنە دەستی یەکتری و ڕێ بۆ پێشکەوتن خۆش بکەن.

News ID 51808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha