بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفا محەمەد کەریم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "بغداد الیوم"، وتی: هەولێر دەیەوێ لە رێگەی پزشکیانەوە متمانەی ئەوە بە تاران بدات کە دەنگۆی بوونی ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان لە بنەڕەتەوە درۆیە و هیچ بنکەیەکی مووساد لەم زێدەدا نییە.
وتیشی: هەروەها هەولێر خوازیاری ئەوە بووە کە ئێران پێوەندییەکی یەکسانی لەگەڵ هەموو حزبەکانی کوردستان بە تایبەت لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی هەرێمدا هەبێ و لایەنگری لە حزبێکی تایبەتی نەکات.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: دۆسیەی ئەمنی، بابەتی حزبە دژبەرەکانی ئێرانی و هەروەها دۆسیە ئابوورییەکان لە دیداری پزشکیان لە هەولێر تاوتوێ کراون.
Your Comment