AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ٠٨:٤٧

بێهزاد خوسەرەوی: خۆم ڕادەستی ئێران کردەوە

بێهزاد خوسەرەوی: خۆم ڕادەستی ئێران کردەوە

بێهزاد خەسرەوی چالاکێکی کوردستانی ئێران وتی کە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان منیان بردووەتە سەر سنووری ئێران و پاشان خۆم ڕادەستی ئێران کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهزاد خەسرەوی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ئینستاگرامەکەی بڵاوی کردەوە، وتی: لە ساڵی 2016 ەوە لە کۆمپانیای سەفەر کار دەکات و حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پاڵپشتی ئەوی نەکردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی هەرێم منیان بردە سەر سنوور و خۆم ڕادەستی ئێران کردەوە.

پشێتر ڕاپۆرت درابوو کە بێهزاد خەسرەوی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە بەڵام ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.

ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە بێهزاد خەسرەوی لەسەر داوای خۆی، داوای گەڕانەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە.

News ID 51590

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha