بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەبیب ئەلحلاوی سەرۆکی فراکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە ئێمە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی سووکانە لەگەڵ تورکیا هەوڵ دەدەین زیادی کرد: عێراق هەمیشە سەربڵندە و نابێت ئاوەها ڕێککەوتنێکی ئەمنیەتی نێوان ئەو وڵاتە و تورکیا واژۆ بکرێت.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پڕچەک کردنی پێشمەرگە ئەبێ بە ڕێککەوتنی حکومەتی ناوەندی ئەنجام بدرێت، وتی: حکومەتی فیدراڵ تا ئێستا سەبارەت بە پڕچەک کردنی پێشمەرگە چ بە قبووڵ کردن یان قبووڵ نەکردنی خۆی هیچ شرۆڤەیەکی نەداوە.
Your Comment