بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنیی "یەدعوت ئاحارنوتی" ئاشکرای کرد کە ژماری سەربازانی برینداری گوستراوە بۆ ناوەندی پزیشکیی جەلیل لە "نەهاریا" و نەخۆشخانەی "زیفێ" لە سەفد بۆ چارەسەری و دەرمان، گەیشتۆتە ٥٦٥٠ کەس.
ئەم ڕۆژنامە زایۆنییە ڕاشیگەیاند کە ئەو ڕێژەیە لە سەربازانی زایۆنی لە مانگی ئاکتەوبری ساڵی ڕابردووی زایینییەوە تا ئێستا بە هۆی برینداربوون لە هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان یان بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیگەلی جۆراجۆرەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.
Your Comment