AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣١ ١٩:١٥

کادیرێکی کۆمەڵی دادگەری:

هەندێ حزبی کوردی گوشاریان هێناوە بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

هەندێ حزبی کوردی گوشاریان هێناوە بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئەحمەد حاج ڕەشید، نوێنەری پێشووی حزبی کۆمەڵی داد لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بوونی فشاری هەندێک لایەنی کوردی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئامانجی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەواڵی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد حاج ڕەشید، نوێنەری پێشووی کۆمەڵی دادی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلوومەی ڕاگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فشارێکی زۆر لەلایەن بەشێک لە لایەنە کوردستانییەکانەوە بۆ سەر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ساختەکاری دروست بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرپرسیارێتی گەورەی لەسەرە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو هەڵبژاردنانە.

ئەحمەد حاج ڕەشید ڕاشیگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەپێی خواستی خۆی بەڕێوەبچێت، ئەمەش جێگای قبووڵ نییە و ناڕەوایە.

زیادیشی کرد: هەر کارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە دژایەتی دەکرێت.

جەختیشی کردەوە: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا دوای ئەوەی چەند جارێک دواخرا، بە شکستێکی گەورە دادەنرێت و هۆکارێکە بۆ تەسلیم بوونی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە داواکارییەکانی لایەنە کوردستانییەکان.

News ID 51333

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha