AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٢ ٢٠:٤٩

نوێنەری حەماس لە ئێران ڕایگەیاند:

زانیاری نوێی نەوتراو لە شەوی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە لە تاران

زانیاری نوێی نەوتراو لە شەوی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە لە تاران

نوێنەری حەماس لە ئێران وردەکاری نوێی لە شەوی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە ڕاگەیاند و ئەو چیرۆکەی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە هەنیە بە بۆمبێک شەهید بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید ئەلقەدومی نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە ئێران وردەکاری نوێی شەوی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە گێڕایەوە.

ئەلقەدومی ئەو زانیاریەی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە گوایە هەنیە بە بۆمب شەهید بووە و وتی: باڵەخانەکە کاتژمێر ١:٣٧ی درەنگانی شەو لەرزایەوە؛ یەکسەر ژوورەکەم بەجێهێشت و دووکەڵی خەستم بینی. دوای ئەوە بۆم دەرکەوت کە حاج ئەبولعەبد (هەنیە) شەهید بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێموابوو بوومەلەرزەیەک ڕوویداوە یان دەنگی هەورە تریشقەیە بەهۆی توندی لەرزینی بیناکە".

دەلاقەکەم کردەوە بەڵام باران و هەورەتریشقە نەبوو. کەش و هەوا گەرم بوو؛ چووینە نهۆمی چوارەم کە ژووری شەهید هەنیە بوو. بینیم دیوار و سرمی ژوورەکە داڕماوە.

قەدومی ڕایگەیاند: لە بارودۆخی شوێنی هێرشەکە و تەرمی شەهید هەنیە، دیار بوو کە هێرشەکە بە مووشەکێکی ئاسمانی یان هاویشتراوێک ئەنجام دراوە. بەهەر حاڵ نامەوێت بچمە ناو وردەکاری زیاترەوە؛ چونکە گروپە تەکنیکی و تایبەتەکانی براکانمان لە ئێران خەریکی لێکۆڵینەوەن و ئەنجامەکانی دواتر ڕادەگەیەنرێن.

وێڕای ڕەخنەگرتن لە "گێڕانەوەی شێواوی"ی ڕۆژنامە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان سەبارەت بە دانانی بۆمبێک لە ژێر قەرەوێڵەکەی شەهید هەنیە، جەختی لەوە کردەوە: ڕاستییەکانی سەر زەوی لەگەڵ گێڕانەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و وتەبێژی سوپای ئیسرائیل یەکناگرنەوە . مەبەست لەم گێڕانەوە و لێدوانانە ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆیە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دەرئەنجامەکانی ئەم تاوانە نەبێتەوە.

نوێنەری بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە "ئیسرائیل جێبەجێکاری ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە و بە ئاگاداری و ڕەزامەندی ئەمریکییەکان ئەنجامی داوە"، هەروەها ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئەمریکا هاوبەشی ئەم تاوانەیە و لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ واشنتۆن، ڕێگەی بە نەتانیاهۆ دا ئەم تاوانە ئەنجام بدات.

News ID 51137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha