AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٢ ١٣:٥٣

بە بەشداریی خەڵک و سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکە بەێوەچوو؛

ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە دۆحە

ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی شەهید ئیسماعیل هەنیە لە دۆحە

بە ئامادەبوونی زۆرێک لە شاندە فەرمی و گشتییەکان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید هەنیە ، ئەمڕۆ تەرمی ئەم سەرکردەیەی حەماس بەخاک دەسپێردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە پایتەختی قەتەر باس لە ئامادەبوونی زۆری شاندی فەرمی و گشتی وڵاتنی ناوچەکە لە مزگەوتی محمد بن عەبدولوەهاب لە دۆحە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی شەهید "ئیسماعیل هەنیە" دەکەن.

مەراسیمی ناشتنی تەرمی شەهید هەنیە بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەچێت. پەیامنێری کەناڵی جەزیرە لە دۆحەی قەتەر بڵاویکردەوە، ڕێوڕەسمی ناشتنی شەهید هەنیە لەسەر داوای بنەماڵەکەی لە گۆڕە ئەبەدییەکەیدا بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبوونی چەند کەسی تایبەت و ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی و کەسوکاری.

ئامادەبوونی خەلیل ئەلحەیە یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و زیاد ئەلنەخالە سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و منداڵانی شەهید هەنیە لە مەراسیمی نوێژکردن لە سەر تەرمەکەی لە دەوحە.

شەوی چوارشەمە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی حەماس لە شوێنی مانەوەی لە تاران کرایە ئامانج و شەهید کرا.

دوێنێ تەرمی شەهید هەنیە لە زانستگای تاران لە لایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە نوێژی لەسەر کرا و دواتر بەڕێکرا بۆ وڵاتی قەتەر.

News ID 51135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha