بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوەکانی بەندەری حەدیدی یەمەنی کرد.
کەنعانی وتی: خەڵکی ستەملێکراو بەڵام بەتوانای یەمەن باجی پشتیوانی شەرەفمەندانەیان لە هاووڵاتی و ژن و منداڵانی بێتاوانی غەززە دەدەنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم هێرشانەی که بووه هۆی تێکدانی ژێرخانه مەدەنییەکانی بەندەری حەدیده و شەهیدبوون و برینداربوونی خەڵکی بێ تاوان، ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: ئەمە سروشتی منداڵکوژیی ئیسڕائیلە.
Your Comment