بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی جابر ئەندامی شۆرای ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە بەرخۆدان توانی هاوکێشەی نوێ بەسەر ئیسرائیل بسەپێنێت کە لە کاتی داگیرکاری لوبنان لە ساڵی 1982 لە لایەن ئیسرائیلەوە تا ئێستا ڕحژبەڕۆژ پەرەی سەندووە و ئەمڕۆ گەییشتووەتە ئاستێک کە بەرخۆدان، هاوکێشەی هێز و بەرگریی لە هەمبەر دوژمنی ئیسرائیلیی بەدەستەوە گرتووە.
ناوبراو وتیشی کە بەرخۆدانی لوبنان ئەزموونی زۆری بەدەست هێناوە و ئەو ئەزموونانە بە پێی بیر و بڕوا و ئیمام و ورەی مرۆیی لە درێژەی بەرەنگار بوونەوەی ستەم و داگیرکاری بەکار هێناوە. ئەو ڕوانگە بووەتە هۆی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بێ وێنە لە بەرەی باکووری و قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکان و دوژمن لەگەڵ شکستێکی سەخت بەرەوڕوویە کە لە ئەنجامیدا کەسەکان تیرۆر دەکەن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو تیرۆرانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ڕەوتی هەوڵەکانی بەرخۆدان نییە و سەبر و جەهادی ئێمە زیاتر دەکاتەوە.
Your Comment