AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٩ ١١:٠٦

لە دیداری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی شەهیدانی بەرەی بەرخۆدان؛

ڕێبەری ئێران: کاری پارێزەرانی حەرەم پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە

ڕێبەری ئێران: کاری پارێزەرانی حەرەم پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە

ڕێبەری ئێران لە دیداری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی شەهیدانی پارێزەری حەرەم و بەرەی بەرخۆدان جەختیان کرد: کاری پارێزەرانی حەرەم پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری ئەندامانی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی شەهیدانی بەرخۆدان و پارێزەرانی حەرەم کە لە ڕێکەوتی 30 ی جۆزەردانی 1403 بەڕێوە چووبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرە بڵاو کرایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا پارێزەرانی حەرەمیان دیاردەیەکی سەرسووڕهێنەر و گرینگ و یەکێک لە نیشانەکانی جیهانبینی کۆماری ئیسلامی وەسف کرد و جەختیان کرد: بەشداری گەنجان لە نەتەوە جیاوازەکانەوە لە چوارچێوەی پارێزەرانی حەرەم نیشانی دا کە شۆڕشی ئیسلامی دوای تێپەڕینی زیاتر لە چل ساڵ، هێزی بووژانەوەی هەمان حەماسەی سەرەتاکانی شۆڕشی هەیە.

ڕێبەری ئێران بە بەرزڕاگرتنی یادی هەموو شەهیدانی پارێزەری حەرەم و بەرەی بەرخۆدان بەتایبەتی سەردار شەهید سولەیمانی، بەرگری لە حەرەمی بوارێکی نمانەیی لە بەرگری لە هزر و ئامانجەکانی ئەو حەرەمە وەسف کرد و وتیان: ئامانجە بەنرخەکانی مەکتەبی ئەهلی بەیت وەکوو دادپەروەری، ئازادی، بەرەنگار بوونەوەی ستەمکاران و گیانفیدایی لە ڕێگای حەق، بەردەوام لە نێو ویژدانە پاکەکاندا لایەنگریان هەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جووڵەی خوێندکارەکانی زانکۆکانی ئەمریکا لە بەرگری لە خەڵکی غەززەی نمونەیەک لە بوونی ویژدانی پاک لە جیهان هێنایە ئەژمار و زیادیان کرد: گرینگ ئەوەیە کە پەیامی بەرگری لە حەرەم کە لە ڕاستیدا بەرگری لە ئامانجە مرۆڤییەکانە، بگاتە گوێی ویژدانە پاکەکان لە جیهاندا.

هەروەها یەکێکی دیکە لە لایەنەکانی بابەتی بەرگری لە حەرەمی جیهان بینی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد و وتیان: هەر جووڵە، شۆڕش و سەرهەڵدانێک کە شوێنگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی خۆی لە بیر بکات، بەدڵنیاییەوە خەسار دەبینێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بەشداری بەرەڤانانی حەرەم لە وڵاتانێک کە دوژمن پیلانی هەیە بۆیان، لە نیشانەکانی جیهان بینی شۆڕش وەسف کرد و وتیان: دوژمن لە پیلانەکانی خۆیدا دەیەویست بە داگیر کردنی ناوچەکە و گوشاری ئابووری و سیاسی لەسەر ئێران، دەسەڵاتی ئیسلامی لەناوببات بەڵام کۆمەڵێک گەنجی بە ئیمان بە ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئەو پیلانەیان شکست پێهێنا.

هەروەها ئاماژەیان دا: بە ئاوەها ڕوانگەیەکەوە ئەبێ بوترێت کە جووڵەی بەرەڤانانی حەرەم ئێران و ناوچەکەیان ڕزگار کرد.

هەروەها لەسەر شرۆڤەی هەندێک کەس لەسەر لاواز بوونەوەی شۆڕشی ئیسلامی جەختیان کرد: دلێری و گیانفیدایی لە پارێزەرانی حەرەم، دیاردەیەکی بێ وێنەیە کە هەڵە بوونی شرۆڤەی ڕۆژاواییەکان نیشان دەدات.

News ID 50742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha