AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٧ ١٠:٥٧

لە سەرانسەری وڵات؛

٥٨ هەزار و ٦٤٠ بنکەی دەنگدان لە ناوخۆی ئێران دانراوە/ بانگەشە قەدەغە کرا

٥٨ هەزار و ٦٤٠ بنکەی دەنگدان لە ناوخۆی ئێران دانراوە/ بانگەشە قەدەغە کرا

 وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی تەواوبوونی کاتی یاسایی، هەر جۆرە بانگەشەیەکی کاندیدەکان قەدەغەیە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "موحسین ئیسلامی"، سکرتێر و وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران، ڕایگەیاند: لە سەرتاسەری وڵاتدا چاوەڕوان دەکرێت ٥٨ هەزار و ٦٤٠ بنکەی دەنگدان بن کە ٢٤ هەزار و ٥٢٢ بنکەی شارن و ٢٤ هەزار و 118 بنکەی دەنگدان گوندین.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەروەها 43 هەزار و 425 بنکەی دەنگدانی جێگیر و 15 هەزار و 215 وێستگەی گەڕۆک لەبەرچاو گیراوە. وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوە دەچێت.

ئیسلامی وتی: بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە 340 بنکەی دەنگدان لە 100 وڵات بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات دابین کراوە.

. هەر جۆرە بانگەشەیەک بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردن قەدەغەیە.

ئیسلامی ڕایگەیاند: دوا وادەی بانگەشە کردن بۆ کاندیدەکانی خولی ١٤ی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کاتژمێر ٨ی بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی پووشپەڕە - کۆتایی پێھات و ھەر بانگەشەیەک قەدەغەیە.

News ID 50714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha