بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی سنوری قەزای ڕانیە و سنوری گوندی زیوکەو دۆڵی ڕەسوشیان لە دەڤەری پشدەر کردووە.
هێمن عەبدوڵڵا ، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە تایبەت بەشارپرێسی ڕاگەیاند: " دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر (1) فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی زنجیرە چیای کێوەڕەش و گوندی پاشکۆتەڵیان لە سنور ناحیەی سەرکەپکان کردووە ، جگە لە سووتانی پوش و پاوان زیانی تری نەبووە".
ناوبراو وتیشی :"لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو یەکەم جارە ئەم شوێنە بۆردوومان بکرێت، بەهۆی بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ گوندنیشینان درووستکردووە

سنووری گوندی پاشکۆتەڵ لە ناحیەی سەرکەپکان لەسنووری دەڤەری ڕاپەڕین بۆردوومان کرا.
News ID 50568
Your Comment