بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری هەشت وڵاتی لە حاڵی گەشە کردن، یان هەمان دی هەشت ڕۆژی ڕابردوو بە ئامانجی هەڵوێست یەکگرتوو لە دژی ئیسرائیل لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو.
عەلی باقری سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوە لە سەرووی شاندێک لە ئەو کۆبوونەوە بەشداری کرد.
باقری لە کۆبوونەوەی نائاسایی شۆرای وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دی هەش لێدوانی دا و 9 پێشنیاری کردەیی هێنایە ئاراوە.
1.پێکهێنانی بەرنامەی پاڵپشتی دی هەشت سەبارەت بە فەلەستین، بەشداری بەکۆمەڵ و یارمەتی بە پێداویستییەکانی ئاوەدان کردنەوەی فەلەستین
2.پێکهێنانی گرووپی پێوەندی دی هەشت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی
3.ناسینەوەی ئەرتەشی ئیسرائیل و هێزە ئەمنییەکانی وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی
4.پاڵپشتی دی هەشت لە گفتوگۆی بەربڵاوی فەلەستینی بە بەشداری هەموو گرووپەکان و بەرێوە بردنی هەڵبژاردن دوای شەڕ
5.پێکهێنانی کومیتەی یاسایی هاوبەشی دی هەشت بە مەبەستی پاڵپشتی لە فەلەستین لە ئاستی نێودەوڵەتی
6.پاڵپشتی دی هەشت لە کۆنوانسیۆنی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاوەدان کردنەوەی غەززە و پێکهێنانی نسدۆقی ئیسلامی
7. بچڕانی پێوەندی و هەڵپەساردنی پێوەندی سیاسی، ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل
8. پاڵپشتی دی هەشت لە ناسینەوەی ئیسرائیل وەکوو ئاپارتاید
9. داخوازی دی هەشت بۆ هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئیسرائیل لە ڕێکخراو و ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان وەکوو ئۆلەمپیک
Your Comment