به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، به توندی ئیدانەی هەڵوێستی دژبەرانەی هەندێ وڵاتی کرد له پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک له دژی ئێران له کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.
کۆماری ئیسلامیی ئێران خستنەڕوو و پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامەیە بە کردەوەیەکی سیاسی و ناسازێنەر و درێژەپێدەری سیاسەتە شکستخواردووەکانی پێشووی بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەوڵدان بۆ خراپ بەکارهێنانی سیاسی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ دەزانێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندە بە درێژەدان بە هاوکاری تەکنیکی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی ماف و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی لەسەر بنەمای پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و ڕێککەوتننامەی پاراستن. دەرکردنی ئەم بڕیارنامەیە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ درێژەدان بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی و گشتاندنی پلانەکانی پەرەپێدانی ناڤۆکی بە پێی مافەکانی وڵات بە پێی پەیماننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان نییە.
Your Comment