AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٦ ١٠:٢٤

چاوەدێری پرسەکانی تورکیا شرۆڤەی کرد؛

ئایا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کوردستانی سووریا ، دەبێتە هۆی هێرشی ئەنقەرە؟

ئایا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کوردستانی سووریا ، دەبێتە هۆی هێرشی ئەنقەرە؟

یەکێک لە شرۆڤەکارەکانی پرسەکانی تورکیا پێی وایە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە لایەن کوردەکانەوە دەتوانێت ببێتە هۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردی سووریا ڕایانگەیاندووە لە ڕۆژی 11 ی جوون و لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا هەڵبژاردنی خۆجەیی دەکەن. ئەو پرسە بووەتە هۆی توندوتیژی ئەنقەرە.

ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی کوردەکان دژی دژایەتی خۆیی لەگەڵ بەڕیوەبردنی هەڵبژاردن ڕاگەیاندووە. دەیڤید لبسکا، شرۆڤەکای پرسەکانی تورکیا لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری نەشناڵ بڵاو کراوەتەوە، لێکەوەتەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن کوردی سووریای لێک داوەتەوە.

ناوبراو پێی وایە کوردی سووریا کە ئەمریکا پاڵپشتیی دەکات، پێیان وایە کە ئەمریکا ڕێگری دەکات لە هێرشی زەوینی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە. کەواتە ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوە دەبەن.

ئەو چاوەدێرە پێی وایە ئەگەری هێرشی سەربازی بەربڵاو بۆ سەر کوردەکان لە ئارادایە بەڵام تورکیا نیشانی داوە لە هەندێک پرسدا بەتایبەتی هەمبەر کوردەکان چاوەڕوان نەکراو کاری کردووە.

ناوبراو سەبارەت بە دژایەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنەش وتی ئەو کارە وادایرە بۆ ڕازی کردنی تورکیا بووە.

News ID 50463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha