بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایکل ڕوبین، یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا، لە یاداشتێکدا کە لە گۆڤاری میدل ئیست فۆڕم بڵاوکراوەتەوە، کەمکردنەوەی پاڵپشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی ئاشکرا کردووە.
مایکل ڕۆبین ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەمریکا 25%ی ئەو هاوکارییە داراییەی بڕیوە کە بۆ خەرجکردنی مووچەی پێشمەرگە تەرخانکراوە.
ڕوبین سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم کارەی ئەمریکا وتی: هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە بەکارهێنانی هێزی پێشمەرگە وەک هێزی سەربازی حزبی.
ئەوەشی وت کە سەردانەکەی ئەم دواییەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و داواکاری زیادکردنی پاڵپشتی واشنتۆن بۆ هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نەبووە.
Your Comment