AP ١٤٠٣ گوڵان ١٩ ١٣:٢٦

بەرهەمی بەختیار عەلی؛

کتێبی "جوانتر لە عەشق، دژوارتر لە شەڕ" بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە

کتێبی "جوانتر لە عەشق، دژوارتر لە شەڕ" بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە

کۆمەڵە شێعری "جوانتر لە عەشق، دژوارتر لە شەڕ" بەرهەمی بەختیار عەلی لەلایەن ئاراکۆ مەحموودی لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاوگەی چلچلەوە لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری "جوانتر لە عەشق، دژوارتر لە شەڕ" بەرهەمی بەختیار عەلی لەلایەن ئاراکۆ مەحموودییەوە لە زمانی کوردیەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاوگەی چلچلەوە لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.

ئەو کۆمەڵە شێعرە ، بریتیە لە حەوت دەفتەرە شێعری بەختیار عەلی لە ژێر ناوەکانی، کتێبی مرۆڤ کوژەکان، جەلاد، مەنزوومەی عەشق، بەشگەلێک لە شێعری نیشتمان و بوهیمی و ئەستێرەکان، کار کردن لە باخی فیردۆس، ئەی بەندەر دۆست، ئەی کەشتی دوژمن، شەوێک کە ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت و بە وەرگێڕانی یادداشتێک لە خودی بەختیار عەلی و نووسراوێک کە لە ساڵی 1395 لە ژێرناوی بەختیار عەلی هەمیشە نوێ، هەمیشە کۆن، لە دکتۆر ڕەحمان وەیسی، مامۆستای زمانناسی زانکۆی کوردستانە.

News ID 50095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha