AP ١٤٠٣ گوڵان ١٥ ١٦:٤٦

هەڵگری چەندین مووشەکی زیرەکە؛

کەشتییەکی تایبەتی سپای پاسداران هێڵی ئیستوای بەزاند/ یەکەم ڕاسپاردەیی ئێران لە نیوەگۆی باشوور

کەشتییەکی تایبەتی سپای پاسداران هێڵی ئیستوای بەزاند/ یەکەم ڕاسپاردەیی ئێران لە نیوەگۆی باشوور

کەشتی شەهید مەهدەوی سەر بە هێزی دەریایی سوپای پاسداران کە بە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا و کروز تەیارکرابوو، لە کاتی ئەرکەکەیدا خولگەی  سفری زەوی بەزاند و چووە ناو نیوەگۆی باشوورەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەشتی ئۆقیانووس پێوی "شەهید مەهدەوی"ی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە بەزاندنی خولگەی سیفر (ئیستوا) چووەتە نیوەگۆی باشووری زەوی.

ئەمە یەکەم ئەرکی دەریایی مەودای دووری سوپای پاسدارانە لەڕووی دووری و جۆری ئەرکەکەیەوە کە لەژێر ناوی شەهید نادر مەهدەوی تۆمارکراوە.

کەشتی شەهید مەهدەوی کە لە مانگی ئازاری ساڵی ١٤٠١ خرایە ناو ئاو هی هێزی دەریایی سپای پاسدارانە، کێشی زیاتر لە دوو هەزار و ١٠٠ تەنە، درێژییەکەی ٢٤٠ مەتر و پانییەکەی ٢٧ مەتر دەبێت.

ئەم کەشتییە هەموو جۆرە ڕادارێکی پێشکەوتووی هەیە وەک ڕاداری سێ ڕەهەندی، سیستەمی مووشەکی، سیستەمی سێیەمی خورداد و سیستەمی پەیوەندییە پێشکەوتووەکانی دیکە و بە یەکێک لە کەشتییە تایبەتەکانی وڵات دادەنرێت.

جگە لەوەش کەشتی شەهید مەهدەوی یەکەم کەشتی ئێرانییە کە بە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا تەیار کراوە.

لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو هەواڵی فەرمی تەقاندنی مووشەکی بالیستی لەم کەشتییە بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو وێنانەی کە لەلایەن هێزی دەریایی سپا بڵاوکراونەتەوە، ٢ مووشەکی بالیستی کە مەودای نزیکەی ١٧٠٠ کم بووە لەم کەشتیەوە تەقێندراون.

News ID 50046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha