AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٤ ١٣:٣٣

ڕێبەری شۆڕشی ئێران:

ئیسرائیل بە دەستی پیاوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت/ لەم تاوانە پەشیمانیان دەکەینەوە

ئیسرائیل بە دەستی پیاوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت/ لەم تاوانە پەشیمانیان دەکەینەوە

ڕێبەری باڵای ئێران دوای شەهادەتی سەرلەشکەر پاسدارا محەمەدڕەزا زاهێدی و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی ، وتی: ڕژێمی وەیشوومە بە دەستی پایوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت و ئەوان لە ئەو جەنایەتە پەشیمان دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهادەتی سەرداری ئیسلام، سەرلەشکەر محەمەدڕەزا زاهێدی و کۆمەڵێک لە هاوسەرنگەرەکانی بەدەستی ئیسرائیل ، جەختیان کرد: پشتیوان بە خودا ئەوان لە ئەو جەنایەتە پەشیمان دەکەینەوە.

دەقی پەیامی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت.

بسم الله الرحمن الرحیم

سەرداری گەورە و فیداکاری ئیسلام، سەرلەشکەر محەمەدڕەزا زاهێدی ، لە پاڵ هاوسەنگەری مەزنی سەردار محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی، بە جەنایەتی ئیسرائیلی وەیشوومە شەهید بوون. سڵاو و ڕەحمەتی خودا و ئەولیاکانی لە ئەوان و دیکەی شەهیدەکانی ئەو ڕووداوە و لەعنەتیش لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ستەمکار.

شەهیدانی ئێمە لە خودای گەورە، نیشانی گیانفیداییان وەرگرت و ئێستا لە نێو ئاپۆڕەی چاکەکاران و ئەولیای خودا لە بەهەشتدان.

سەردار زاهێدی لە شەستەکانەوە لە مەیدانی مەترسیدار و گیانفیدایی، چاوەڕوانی شەهادەت بوون. ئەوان شتێکیان لەدەست نەداوە و خەڵاتی خۆیان وەرگرتووە، خەمی لەدەستدانی ئەوان بۆ گەلی ئێران و بەتایبەتی ئەوانە کە دەیانیانناسی قورسە.

ڕژێمی نگریسی بە دەستی پیاوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت. ئەوان لە ئەو جەنایەتە پەشیمان دەکەینەوە پشتیوان بە خوا.

والسلام علی عبادالله الصاحین

سەید عەلی خامنەیی

News ID 49661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha