بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوایین کۆبوونەوەی ئەرکانی هاوئاهەنگی پێوەندیی ئابووری دەرەوە لە ئەمساڵدا بە میوانداری وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری ئابووری وەزیری دەرەوە بە فەرمانی لێکدانەوەی دوایین پێوەندی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی سووریا و عێراق و بە بەشداری نوێنەرانی پێوەندیدار بەڕێوە چوو.
سەفەری بە ئاماژە بە هەوڵی وەزارەتی دەرەوە و هەروەها باڵوێزخانەکانی ئێران لە بەغدا و دیمەشق بۆ یارمەتی بە کۆمپانیا چالاکەکان لە عێڕاق و سووریا و چارەسەری کێشەکان، جەختی کرد کە جێگرایەتی دیپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە لە هیچ هەوڵێک بۆ ئاسانکار و هەموار کردنی هەلی چالاکی ئەو کۆماپنایاگەلە درێغ ناکات.
Your Comment