AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٦ ١٨:٢٩

میدیایەکی جیهانی لێکیدەداتەوە؛

ئامانجی تورکیا لە شەڕی نوێ لە دژی پەکەکە لە هەرێم چییە

ئامانجی تورکیا لە شەڕی نوێ لە دژی پەکەکە لە هەرێم چییە

بە پێ نووسراوی میدل ئیست ئای، تورکیا بە ئامانجی دابینی ئاسایشی کۆریدۆری جادەیی-ڕێگای ئاسنی کە ئەو وڵاتە لە ڕێگای عێراقەوە دەلکێنێتە کەنداوی فارسەوە، بەدوای ئۆپراسیۆنی زەوینی نوێ لە دژی پەکەکە لە ڕۆژاوای هەرێمی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەک هەفتەی ڕابردوودا سێ بەرپرسی پایەبەرزی سەربازی- سیاسی و ئەمنی تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێڕاق چوونەتە بەغدا. هاوکات لەگەڵ سەفەری وەزیرانی دەرەوە و بەرگری تورکیا و سەرۆکی میت بۆ عێڕاق، بەرپرسانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی نوێ لە دژی پەکەکە لە خاکی عێڕاق و دروست کردنی کۆریدۆری ئەمنیەتی باس دەکەن.

گۆڤاری میدل ئیست ئای لە زمانی بەرپرسانی تورکیاوە وتوویە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ تورکیا لە دژی پەکەکە لە خاکی عێراق بە مەبەستی دابینی ئاسایشی کۆریدۆری نوێ لە تورکیاوە تا کەنداوی فارس لە ڕێگای خاکی عێراقە.

News Code 49491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha