AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٤ ١٠:٤٢

سەید حەسەن نەسروڵڵا:

دوژمن شەڕەکەی دۆڕاندووە/بەرخۆدانی خەڵکی غەززە وانەیەکە بۆ جیهان

دوژمن شەڕەکەی دۆڕاندووە/بەرخۆدانی خەڵکی غەززە وانەیەکە بۆ جیهان

نەسروڵڵا بە پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان ئاماژەی دایە سەر دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و وتی: شرۆڤەکارانی باڵای دوژمن دانیان بە شکستی ستراتیژیکی خۆیان داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وتی: ئەوەی کە جیهان لە گۆڕەپانی شەڕ لە غەززە دەیبینێت، پەیامێکی فێرکەر بۆ هەموو گەلانی جیهانە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و ئەنجامەکانی زیادی کرد: بەرپرسانی باڵای دوژمن ئێستا بە تێپەڕینی شەش مانگ لە شەڕی غەززە دانیان بە خەساری ستراتیژیکی خۆیان لە شەڕی غەززە داناوە.

ناوبراو تانیاهۆی خستە بەردەنگەوە و وتی: تەنانەت ئەگەر هێرش بکەیتە سەر ڕەفەح، نەک هەر ناگەیتە ئارەزوویی کۆنی خۆت بۆ لەناوبردنی حەماس و شکستی بەرخۆدان بەڵکوو هەر لە ئێستاوە شکستی هێناوە.

News ID 49474

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha