AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٣ ١٩:٥٧

لە 7ی تەشرینی 2023 تا ئێستا؛

زیاتر لە دوازدە هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوونەوە

زیاتر لە دوازدە هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوونەوە

دوازدە هەزار منداڵ لە غەززە كوژراون، كە لەكۆی ئەو منداڵانە زیاترە كە لە ماوەی چوار ساڵدا لە ململانێكانی جیهاندا كوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەھاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە كەرتی غەززە كوژراون لە ژمارەی ئەو منداڵانە زیاترە كە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕەوە لە جیھان كوژراون.

فیلیپ لازارانی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە دەڵێت،١٢ ھەزار و ١٩٣ منداڵ بەھۆی شەڕەو لە جیهان كوژراون، كەچی تەنھا لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ١٢ ھەزار و ٣٠٠ منداڵ لە غەززە كوژراون".

News ID 49468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha