AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٩ ١٤:٠٩

سبەینێ پێنج شەمە؛

مانگیلەی ئێرانی پارس 1 دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان

مانگیلەی ئێرانی پارس 1 دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان

وەزیری پێوەندییەکان لە هاویشتنی مانگیلەیەکی تەواو خۆجەیی و بەرهەمی کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا زارع پوور، وەزیری پێوەندیەکانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەوڵەت ڕایگەیاند: سبەینێ مانگیلەی وێنە و فیلم هەڵگری پارس 1 کە مانگیلەیەکی سەداسەد ئێرانییە، وەکوو دوازدەهەمین هاویشتن لە دەوڵەتی سێزدەهەم، دەهاوێژرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو مانگیلە کە بەرهەمی ناوخۆییە، بە هاوێژەرێکی ڕووسی دەنێردرێتە گەردوون.

News ID 49275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha