AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٨ ١٩:٠١

گۆڤارێکی ئەمریکی:

کاتی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق گەییشتووە

 کاتی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق گەییشتووە

گۆڤارێکی ئەمریکی بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێڕاق لە هێزە داگیرکەرەکان ڕایگەیاند کە کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی جۆبایدن لە بیری باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێڕاق بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دۆخێکدا کە ناڕەزایەتیی عێڕاقییەکان بە بوونی سەربازانی ئەمریکا زیادی کردووە، گۆڤاری ئەمریکی فارێن پالیسی لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە دوای تێپەڕینی 20 ساڵ لە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق، کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتی جۆبایدن لە بیری باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێڕاق بێت.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ئاماژەی داوەتە سەر دۆخی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق دوای هێرشەکانی ئەم دواییە و جەختی کردووە کە واشنتۆن ئەبێ لەسەر بوونی خۆی لە عێراق ئاوڕدانەوەی هەبێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە عێراق دەتوانێت بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەی جیدی شوێنگیری بکات و بە تەنیایی هەڕەشەی داعشیش بەڕێوەبەری بکات لە ئو دۆخەدا بوونی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمریکا قبووڵ نەکراوە.

News ID 49257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha