AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢ ١٦:٣٢

ڕاپۆرتی بەشی سیاسی ئاژانسی مێهر؛

حاجی قاسم چۆن هەولێری لە چنگی داعش ڕزگار کرد؟

حاجی قاسم چۆن هەولێری لە  چنگی داعش ڕزگار کرد؟

حکومەت و گەلانی ناوچەکە قەرزداری سەرداری شەهید حاجی قاسم سولەیمانین. شرۆڤەی فیداکاری ئەو لە عێڕاق و بەتایبەتی هەولێر سەرەنج ڕاکێشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی هەفتەی ڕابردووی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر کە بووە هۆی کوژرانی پێشڕەو دزەیی، شاماسیی ئابووری ئیسرائیل و چەند ئەندامێکی مووساد، نیشانی دا کە ئیسرائیلییەکان هەر لە هەولێر و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی بنەماڵەی بارزانی، دزە و هاتوچوویان هەیە و هەولێریان کردووەتە ناوەندی ئاژاوە و هەوڵە تیرۆریستییەکانی خۆیان.

لەم نێوانەدا، خاڵی جێی سەرەنج، بەیاننامەیەک بوو کە دوای هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی مووساد لە شاری هەولێر، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکرا و ئەو هێرشەی ئیدانە کرد و پاگەندەی کرد کە ئەو هێرشە ناوچەی سڤیل نشینی کردووەتە ئامانج، پاگەندەیەک کە دواتر بە بەڵگە و وێنەی هێرشەکە، ئاشكرا بوو ڕاست نییە.

حاجی قاسم چۆن هەولێری لە  چنگی داعش ڕزگار کرد؟

دوای ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دیداری مەسعوود بارزانی و مئیر داگان سەرۆکی ئەو کاتەی مووساد، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2008 تا 2010 بڵاو کرایەوە؛ باسێک کە ڕاشکاوانە نیشانەی نزیکی بارزانییەکان لەگەڵ ئیسرائیلە.

بەڵام هەڵسوکەوت و هەوڵی جێ سەرسووڕمانی بنەماڵەی بارزانی لە نزیک بوون بە ئیسرائیلییەکان و بوونی هەولێر بە بنکەی ئاژاوە و هەوڵی تیرۆریستی مووساد، لە حاڵێكدایە کە دەتوانین بڵێین کە ئەو بنەماڵە قەرزداری ئێرانی ئیسلامی و گیانفیداییەکانی حاج قاسم سولەیمانین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ڕۆژاوای ئاسیا..

جۆزەردانی ساڵی 1393ی هەتاوی، هێزە تیرۆریستەکانی ساختەی دەستی ئەمریکا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکران، بە پێشڕەوی بەرەو ناوچە باکوورییەکانی عێڕاق، خێرا توانییان ناوچەگەلێکی گرینگ لە باکووری ئەو وڵاتە لەوانە موسڵ داگیر بکەن و لەلایەکی تریشەوە چەکدارانی داعش پێشڕەوی خۆیان لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی عێڕاق لە پارێزگای ئەنبار دەست پێکرد و بە داگیر کردنی بەرەیەکی گەورە لە ئەو پارێزگا، چوونی خۆیان بەرەو بەغدا بۆ داگیر کردنی پێتەختی ئەو وڵاتە دەست پێکرد.

داعش لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆیاندا لە باکووری عێڕاق دوای داگیر کردنی موسڵ، شاری هەولێریشیان گەمارۆدا و نزیک بوو کە بە گەمارۆدان ، بەشێکی گرینگ لە شاری هەولێریش داگیر بکەن.

حاجی قاسم چۆن هەولێری لە  چنگی داعش ڕزگار کرد؟

بەڵام لە حاڵێکدا کە داعش هەنگاوی کۆتایی بۆ داگیر کردنی هەولێر هەڵگرتبوو، ڕووداوێکی گەورە ئەو شارەی لە بەزین ڕزگار کرد؛ سەرلەشکەر سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران بۆ خۆی لەگەڵ 70 هێزی چەکدار چووە هەولێر و لە ئۆپراسیۆنێکدا کە خۆی فەرماندەیی لە ئەستۆ بوو، گەمارۆی سەر هەولێری شکاند.

لە مانگی ڕەزبەری ساڵی 93 سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا لەوبارەوە وتی: ئەگەر ئێران نەبوایە داعش هەرێمی کوردستانی داگیر دەکرد، سەردار سلێمانی بە 70 هێزەوە بەری بە داعش گرت و ئیزنی نەدا بچنە نێو هەولێر.

هەر ئەو کاتە مێدیاکانی کوردستان ڕایانگەیاند کە چەند ڕۆژ پێش لە هێرشی داعش بۆسەر هەولێر، سەردار سولەیمانی کە بۆ زانیاری لە پێشڕەوی داعش لە عێڕاق چووبووە ئەو وڵاتە، لە سەردانێکی گۆڕەپانی شەڕدا چووەتە هەرێمی کوردستان و هۆشداریی داوەتە مەسعود بارزانی کە لەوانەیە ئامانجی دوایی داعش دوای داگیر کردنی ئەلکوایر و مەخموور ، هەولێر بێت، بەڵام بارزانی سەرەنجی نەداوەتە ئەو هۆشدارییەی سەردار سلێمانی.

فەرماندەی هێزی قودسی سپا هەروەها هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی هەرێم کە هێزەکانی پێشمەرگە، هیچ جۆرە ئامادەیی و زانیارییەکیان لە شێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش نییە، بەڵام دیسان بارزانی و جێگرەکانی سەرەنج نادەنە شرۆڤە سەربازییەکانی شەهید سولەیمانی.

دوای ئەوەی کە داعش، هەولێری گەمارۆ دا، تەنیا کەسێک کە وەڵامی داخوازییەکەی مەسعود بارزانی دایەوە ئێران بوو و تەنانەت ئەمریکییەکانیش داوای یارمەتی بارزانیان ڕەت کردەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، جێگری ئەو کاتەی عەرەبی ئەفریقی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: کاتێک کە داعش دەچوو کە هەولیر داگیر بکات، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پێوەندی بە منەوە گرت و وتی کە هەموو خەڵک و تەنانەت بنەماڵەی بارزانی هەولێریان بەجێهێشتووە. لە ئەو دۆخەدا، مەسعود بارزانی ڕێبەری هەرێمی کوردستان لە دۆخێکدا کە زیاتر لە 5 جار داوای یارمەتیی لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی دژی داعش کردبوو بەڵام ئەمریکییەکان وەڵامی ئەو داخوازییەی بارزانی نادەنەوە. هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی دۆخەکە، بارزانی ئەم جارە داوای یارمەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، دوای وەرگرتنی پەیامی داواکاری بارزانی لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە دریژەی بەرگری لە خەڵک و حکومەتی عێراق، وەڵامی ئەرێنی بە داخوازییەکەی بارزانی دەداتەوە. لە هەمان پێوەندیدا سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی هیزی قودسی سپا بە گەشتێک گەییشتە هەولێر تا ڕاستەوخۆ ئۆپراسیۆنی شکاندنی گەمارۆی هەولێر فەرماندەیی بکات. لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا سەردار سولەیمانی تەنیا بە 70 هێزەوە، لە بەرانبەر تەکفیرییەکان وەستا و بە شکاندنی گەمارۆی هەولێر ئەو شارەی لە بەزینی یەکلایی ڕزگار کرد.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران، لە هەمان پێوەندیدا بە مێهری وت: من لە بەرانبەر ئەو قسەیەی کە دەڵێم بەرپرسیارم و ئەبێ ڕاستییەکان بڵێمەوە. کاتێک کە داعش بە تەمای هێرش بۆ سەر هەرێم بوو و نزیکی دەروازەی هەولێر بووەوە، بەرپرسانی هەرێم دەستبەجێ پێوەندییان بە کۆماری ئیسلای ئێرانەوە گرت. تەنانەت بۆ دڵنیا بوون لە ئەو داخوازییە هەر ئەو شەوە درەنگان یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی ئێران بە منەوە پێوەندی گرت تا لە راستی ئەو بابەتە دڵنیا ببێتەوە. چونکوو لە هەرێمەوە لەگەڵ ئەوان پێوەندییان گرتبوو و داوای یارمەتیان کردبوو. دەستبەجێ بەرپرسانی ئێران وڵامی ئەرێنییان بە داواکارییەکەی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دایەوە و هەمان شەو فڕۆکەی یارمەتی سەربازی ئێران لەوانە چەک و چۆڵی پێویست بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نێردرا. هەروەها چەندین ڕاوێژکاری سەربازی ئێرانیش بۆ یارمەتی بە هێزەکانی پێشمەرگە و بەشداری لە شەڕی داعش چوونە هەولێر.

هەمووی ئەمانە بە فەرمان و هاوکاری حاج قاسم سولەیمانی ئەنجام درا. ڕاستی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان داوای یارمەتیی لە چەند وڵات کردبوو بەڵام یەکەم وڵات کە چووە هانای ئەوانەوە ئێران و حاجی قاسم بوو. ئاڵبەت حاج قاسم وەکوو فەرماندەی قودس و بەرپرسانی بڕیارگەی ڕەمەزان هەمیشە بۆ یارمەتی بە کوردەکان ئامادە بوو.

News ID 48780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha