بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شەوی هەینی ڕابردووەوە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر كوردستانی سووریا زیادكردووه و هێرشەکان دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانەکانی کردووه‌تە ئامانج، ئەمەش به بیانووی كوژرانی سەربازانی تورکیا لە ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری له كوردستانی سووریا پێی وابوو کە تورکیا رەفتاری شەڕانگێزانە دەگرێتەبەر، به پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەینی ڕابردووەوە توركیا 73 هێرشی ئه‌نجامداوه، بەپێی ئەو ئامارانەی به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ر، حه‌وت هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێنج دامەزراوەی نەوتی لە گونده‌واری قامیشلۆ، هەروەها حه‌وت هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە وزە لە کۆبانێ و عەین عیسا و گونده‌واری قامشلۆ ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردی سووریایان کردووه‌تە ئامانج و بووەتە هۆی برینداربوونی شه‌ش هاووڵاتی مەدەنی.
هه‌روه‌ها هێرشەکانی تورکیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 45 دامەزراوە و ماڵی مەدەنیان کردووه‌تە ئامانج.
Your Comment