AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٤ ٠٨:٢٨

مامۆستایانی وانەبێژ واز لە قوتابخانە دێنن

خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان

خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان

ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى خۆپیشاندانى فراوان له‌گشت ناوچه‌كان دیارى كرد و داواى به‌شدارى به‌رفراوان ده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایانى ناڕازى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند کە ئەمڕۆ 14/1/2024 كاتژمێر 10 له‌ 13 شارو شارۆچكه‌ى جیاواز خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامى به‌بایكۆت ده‌ده‌ن.
مامۆستایانى ناڕازى ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، خه‌باتى مه‌ده‌نى درێژه‌ پێده‌ده‌ن تا ده‌گه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان.
لایخۆشیه‌وه‌ نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ ڕایگه‌یاند، مامۆستایانى وانه‌بێژ یەکشەمە په‌یوه‌ندى به‌خوێندنگه‌كانیان ناكه‌ن و چاره‌نووسى خوێندكاران له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌.
بۆجارى سێیه‌مه‌ به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ واده‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام له‌وناوچانه‌ دیاریده‌كه‌ن كه‌ بایكۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى تێداكراوه‌و مامۆستایان پێوه‌ى پابه‌ند نابن.

News ID 48671

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha