AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٢ ١٢:٣٩

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند:

هێرش کرایەوە سەر بنكه‌ی سەربازی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

هێرش کرایەوە سەر بنكه‌ی سەربازی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

شایەتحاڵان ڕایانگەیاند کە ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بیستراوه‌.

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش، گروپی چەکداری سەر بە "المقاومه‌ الاسلامیه‌ فی العراق" لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرشیکردە سەر بنکەی هێزەكانی ئه‌مریكا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

News ID 48535

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha