AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١١ ١٣:٤٠

دۆسیەی شەهیدی قودس (6)

ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە گواستنەوەی هزر، ئەزموون و چەک بە فەلەستینییەکان

ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە گواستنەوەی هزر، ئەزموون و چەک بە فەلەستینییەکان

نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە یارمەتیدانی فەلەستین و گواستنەوەی هزر، ئەزموون و چەک بە فەلەستینییەکان، تایبەت وەسف کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پاڵپشتی لە ئارمانەکانی قودس و فەلەستین لە درێژەی ژیانی تاکەیی و سیاسی و سەربازی شەهید سەردار سولەیمانی وەکوو گرینگترین ئارمان و بڕوای ئەوان لە لێدوان و هۆشدارییەکانیدا بەرخۆدان ڕاشکاوانە دەبینرێت. شەهید سەردار سولەیمانی پێی وابوو کە هەر موسڵمانێک ئەبێ خۆی لە بەرانبەر پرسی فەلەستین و بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا بە بەرپرس بزانێت و خۆی بەردەوام لە هێڵی پێشەوەی بەرگری لە گەلی فەلەستین بوو. بە دان پێدانانی ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین شەهید سەردار سولەیمانی وەکوو برای گەورە و دڵسزۆ پێوەندی نزیک لەگەڵ ڕێبەرانی فەلەستینی هەبوو و لە درێژەی ماوەی فەرماندەیی سپای قودس لە بواری گواستنەوەی هزر و ئەزموونی سەربازی و جیهازات و پڕچەک کردنی بەرخۆدانی ئیسلامی هەوڵی دا تا شوێنێک کە دوای شەهادەتی ئەو فەرماندە باڵای بەرخۆدانە، زۆربەی ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین ئەویان شەهیدی قودس وەسف کرد.

لە هەمان پێوەندیدا خالید قدوومی نوێنەری حەماس لە تاران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی گرینگی شەهید سولەیمانی لە بەرگرت لە ئامانجەکانی فەلەستین و پیوەندی ئەو شەهیدە پایەبەرزە لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین.

لە چوارەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهید سەردار حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای قودسین. سەبارەت بە پێگەی ئەو شەهیدە پلەبەرزە لەلای گەلی فەلەسین و بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین شرۆڤەیەک بدەن.

شەهید سولەیمانی برای گەورە بۆ بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و هێزەکانی فەلەستین و خاوەن کەسایەتییەکی چەند ڕەهەندی بوو. ئەوان هەموو کەسێکی بە ئیمان و موسڵمان بوو و لە بواری سەربازی، سیاسی و ئایینیشدا کەسایەتییەکی بەرچاو بوو. ئێمە لە فەلەستین لە ئەندێشە و هزری سیاسی ، ئەزموونی سەربازی و تەکنیکی ئەو شەهیدە بۆ ساڵەهای ساڵ بەهرەمان برد.

شەهید سولەیمانی لە بواری جیاواز یارمەتیدەری بەرخۆدان بوو و گرینگتری یارمەتیدانی گواستنەوەی ئەزموون و چەک و هزری مەیدانی بوو کە ئەوە بووە هۆی پێشکەوتنی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین.

شەهید سولەیمانی بۆ خۆی دەهاتە فەلەستین و دوای شەهید بوونی شوێن پێی دیارە.

پێوەندی شەهید سولەیمانی لەگەڵ سەرکردەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە چ ساڵێکەوە دەستی پێکرد؟

پێوەندی نێوان ڕێبەرانی حەماس لەگەڵ سپای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1993 ەوە دەستی پێکرد و لە ساڵی 1998 کە سەردار سولەیمانی بووە فەرماندەی هێزی قودس تا کاتی شەهادەتی لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخۆدان پێوەندی هەبوو.

شەهید سولەیمان لە کاتی جیاواز بەتایبەتی شەڕی 22 ڕۆژە هاوبەشی سەرکەوتنەکانی هێزەکانی فەلەستین بوو .

لە گەردەلوولی ئەقسا سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان لە غەززەمان بینی . ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە دەستکەوتەکانی بەرەی بەرخۆدان چۆن لێکدەدەنەوە؟

ئەمڕۆکە ئێمە دەبینین کە ئەزموون و مێژووی درێژی جەهادی شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی بۆ نەوەکانی دوایی هێزەکانی فەلەستین گواستراوەتەوە ئەوان میرات بەری ئەو میراتە بەبایەخە لە ڕێگای جەهاد و بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلییەکانن.

لە راستیدا ئێمە ئەمڕۆ زۆمان بە قەرزداری هەوڵەکانی ئەو کەسایەتییە گەورە دەزانین و داوا لە خودای گەورە دەکەین ڕێگای شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و قوتابییەکانی لە فەلەستین تا ئازادی تەواوی قودس و لەناوچوونی ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل درێژەی هەبێت.

News ID 48506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha