AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٧ ١٩:٢٥

چەند کەسی دیکە بریندارن

سەربازێکی برینداری ئەمریکی هێرشەکەی هەولێر گواسترایەوە بۆ ئەڵمانیا

سەربازێکی برینداری ئەمریکی هێرشەکەی هەولێر گواسترایەوە بۆ ئەڵمانیا

ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌ى دوشه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌هۆى هێرشێكى درۆنیه‌وه‌ له‌شارى هه‌ولێر برینداربوو، به‌په‌له‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سى ئێن ئێنى ئه‌مریكى له‌زارى دوو سەرچاوەى وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوه‌ زانیاریى ئاشكراكردووه‌ و نووسیویه‌تى: "یەکێک لەسەربازە بریندارەکان کە لەهێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر بەسەختی بریندارببوو، به‌په‌له‌ گواستراوەتەوە بۆ ئەڵمانیا".

ڕاشگەیێندراوه‌ کە"باری تەندروستی دوو بریندارەكه‌ى دیكه‌ جێگیرەو برینەکانیان سووکه‌و هه‌ر له‌هه‌ولێر ماونه‌ته‌وه‌.

بەرخۆدانی ئیسلامی لەم ماوەیەدا چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەی ئەمریکا لە هەولێر.

News ID 48490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha