AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٤ ١٧:٥٣

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب رێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دژەتیرۆر کەوتوە، لە کاتژمێر 4:03ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی ئاسمانی کارەی سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.


لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و هێزەکانی حەماس لە غەززە، گرۆوپە چەکدارەکانی عێراق چەندین جار بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزە ئەمرییەکانی و هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق و هەرێم.

News ID 48455

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha