بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە کوژرانی ژمارەیەک هێزی سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان لە سەر درێژەی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان جەختی کرد.
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێم و کوردستانی سووریا، وتی: 12 هێزی پەکەکە لە ناوچەی جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی چنگ کوژراون.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تۆڵە هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لەلایەن پەکەکەوە دەکەینەوە، زیادی کرد: خوێنی سەربازانی ئێمە لەسەر زەوی نامێنێتەوە و وەکوو ڕابردوو تۆڵە دەکەینەوە.
Your Comment