AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٤ ١٦:٥٩

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:

بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری قەیرانی مووچەی هەرێم ڕێکنەکەوتوون

 بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەری قەیرانی مووچەی هەرێم ڕێکنەکەوتوون

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی لە نەبوونی ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەولیر بۆ چارەسەری مووچەکی فەرمانبەرانی هەرێم هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووەتە قەیرانێکی زۆر جیدی، چونکوو ئەو فەرمانبەرانە کە چینێک لە کۆمەڵگای عێڕاقن، ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

سەعدی پیرە وتیشی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین کراوانی هەرێم لە کۆتایی هەر مانگێکە.

ناوبراو زیادی کرد: کێشەیەک کە تا ئێستا ڕێگری کردووە لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکان، نەبوونی ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لە ئەو بارەوەیە.

News ID 48452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha