بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پەیامی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ شانزدەیەمین کۆبوونەوەی مەکۆی پەرلەمانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ لەلایەن کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا خوێندرایەوە.
محەمە باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیشی شۆرای ئیسلامی لە ئەو پەیامەدا، لەسەر ئامادەیی ئێران لە ڕێگای یەکگرتوویی بۆ تۆکمە کردنەوەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی جەختی کرد. ناوبراو هێنای: بەستێنی پێویست لە پەرلەمانەکان بۆ چێ کردنی جیهانێکی بەدوور لە جەنگ و پێکدادان، توندوتیژی و توندڕەوی و لەسەر بنەمای گەشەی هاوکاری دوولایەنە ، یەکسان و سوودمەند بۆ دەستخستنی ئاسایش و ئاشتی سەقامگیر هەیە.
جەلالی وتی: لە ڕۆژاوای ئاسیا، پێکهاتنی گرووپی تیرۆریستی وەکوو داعش و هەوڵ بح لەناوبردنی حکومەتی یاسایی، نیشاندەری هەوڵی ئامانجدار بۆ زیاد کردنەوەی نائەمنی لە ناوچەکە بوو. لە ئەو سەردەمە، هاوکای ئەمنی و سەربازنی ئێران و ڕووسیا، لە پاڵ دلێرییەکانی سەردار سولەیمانی بووە هۆی هاتنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە تێکدانی گەڵاڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی؛ بەڵام ئەو هەوڵانە ئێستاش درێژەی هەیە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و وتی: ئیستا جارێکی دیکە ڕۆژاوای ئاسیا ناسەقامگیری و نائەمنی بەخۆیەوە دەبینیت کە ئەنجامی هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
باڵوێزی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران پێی وایە کە ئاسایشی بەکۆمەڵ بە بێ دەستیوەردانی ئەکتەرە سەرووناوچەییەکان و بە پشت بەستن بە توان و دەفرایەتی کاریگەری وڵاتانی ناوچەکە، ڕێگاچارەیەک بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانەکان و دابینکەری بەرژەوەندیانە.
Your Comment