بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە خولی نوێی کێبڕکێیە جیهانییەکانی داهێنانی دۆبەی 2023 DISدامەزراوەی ئەندازیاری زیرەک، لە سنەوە بە سەرپەرشتیاری خاتوو سروە گورجی پوور لە داهێنەرانی بلیمەت و هەڵکەوتەی کوردستان بەشداری کرد.
سروە گورجی پوور توانی میدالیای زێڕێ جیهانی و خەڵاتی تایبەت و پەیکەرەی زێڕین لە پڕۆفسۆر ئاگۆستین سەرۆکی شاندی داوەرانی داهێنەرانی نێودەوڵەتی (ویپا )و پڕۆفسۆر مارک سەرۆکی هەڵکەوتەکانی بریتانیا وەربگرێت.
لە ئەم خولە کێبەرکێیەدا 165 گرووپ لە 21 وڵاتی جیهان، لەوانە بریتانیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ڕۆمانی، میسر، کرواسی، عەرەبستان، ئیمارات، عێڕاق، تورکیا، تایوان، قەتەر، کامبوج، هیند و ئێران، داهێنانەکانی خۆیان بۆ ماوەی 2 ڕۆژ خستە بەرچاوی هۆگرانەوە.
Your Comment