AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٤ ١٥:٤٣

هی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوو

تەقینەوەی 564 مین و پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی لە پێنجوێن

تەقینەوەی 564 مین و پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی لە پێنجوێن

له‌سنووری قه‌زای پێنجوێن، له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌دا 564 مین و پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری له‌ناوبرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیمێكی تایبه‌تی له‌ناوبردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن، له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌دا 564 مین و پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری له‌ناوبرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌بار مسته‌فا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین و به‌ ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مینی سلێمانی، له‌ قه‌زای پێنجوێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆ له‌ ناوبردنی سه‌دان مین و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامدرا.

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی له‌ ناوبردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی تیمی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین/سلێمانی 564 مین و پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری له‌ پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌ناوبرد.

قه‌زای پێنجوێن به‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌ پیسبوه‌كان به‌مین و ته‌قه‌مه‌نی داده‌ندرێت به‌هۆی بونی شه‌ڕی گه‌رمی نێوان عێراق و ئێرانه‌وه‌.

News ID 48249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha