بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میتی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکی ئەو هێزانە لە باکووری سووریای کرد.
بە پێ ڕاگەیاندنی ئەناتۆڵی، میت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی بە ناوی باقر ئوندشی لە ئۆپراسیۆنێک لە باکووری سووریا تیرۆر کردووە.
لە درێژەدا میت ڕایگەیاند کە باقر ئوندش بەرپرسی درۆنە بەکارهێنراوەکان لە هێرش بۆ سەر ناوچەی تەل ڕەفعەت لە حەلەب بووە و بە ناوی ڕێکخراوەیی عاکف ئامەد لە ساڵی 2013 چووەتر ڕیزی پەکەکەوە.
Your Comment