AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٣ ٠٦:٥٥

بۆ جل و بەرگی حەماس;

خۆپیشاندانێکی جیاواز بۆ پشتگیری حەماس له کوردستانی تورکیا بەڕێوەچوو

خۆپیشاندانێکی جیاواز بۆ پشتگیری حەماس له کوردستانی تورکیا بەڕێوەچوو

ئەندامانی هەداپار بە پۆشینی جلوبەرگی لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە کوردستانی تورکیا خۆپیشاندانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دوێنێ ئەندامانی پارتی داخوازی ئازاد (هەداپار) بە دەستپێکردنی ڕێپێوانێک لە باتمان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کوشتنی غەززە. لەم ڕێپێوانەدا کەسانێک بە جلوبەرگی لقی سەربازی حەماسەوە لەسەر شەقام دەرکەوتن.

بەرپرسی هەداپار، زەکەریا یاپییۆغڵو، لەم گردبوونەوەیەدا، کە لە شەقامی تورگوت ئۆزال باتمان بەڕێوەچوو، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم حزبە کە جلوبەرگی لقی سەربازیی حەماسیان لەبەردا بوو و دەمامکیان لە دەمووچاو دا بوو وتارێکی پێشکەش کرد.

تظاهرات اعضای هداپار با یونیفرم حماس در باتمان

یاپییۆغلو لەم وتارەدا هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە بە هێرشێکی زایۆنیستی بۆ سەر بەهاکانی هەموو موسڵمانان وەسف کرد.

وتیشی: ئەم شەڕە هی هەموومانە. ئەم ئایدیاڵە هی هەموومانە. هەر لەبەر ئەمەشە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە سڵاو بۆ بەرخۆدانی قودس و غەززە دەنێرین.

News ID 48018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha