بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، واشنتۆن بە شێوەی فەرمی دانی بهوهدا نا کە گەڵاڵەکانی تاران بۆ دروست کردنی دوو هێزگهی ناڤۆکی لە لایەن ڕووسیاوە لە درێژەی بڕگهکانی " بەرنامەی گشتی هەنگاوی هاوبەش " – بەرجام – نابێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپهڕی هەواڵی " واشنتۆن فری بیکەن "، بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە فەرمانەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دەستپێکی پڕۆژەی دروست کردنی دوو هیزگهی ناڤۆکی نوێ، لەگەڵ " بەرنامەی گشتیی هەنگاوی هاوبەش- بهرجام" یهکدهگرێتهوه.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای پشتڕاس کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە بەرجام دروست کردنی ڕاکتۆری ئاوی قورس سنووردار ناکاتەوە.
جێی باسە کە " عەلی ئەکبەرساڵحی " سەرۆکی ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران، تاران بۆ دروست کردنی دوو هێزگهی ناڤۆکی نێزیک بە دە ملیار دۆلار سەرمایەدانەری کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە " ئەلەکساندر نۆواک " وەزیری وزەی ڕووسیاش لە بەڕێوەچوونی قۆناغە سەرەتاییەکان بۆ دروست کردنی ئەم دوو هێزگه لە ئێران، هەواڵی دا.
شیاوی باسە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە گەڵ شەپۆلی ڕەخنەکانی یاسادانەرانی کۆماری خوازی ئەمریکا ڕووبەڕوو بووەوە؛ کەسانێک کە بە توندی لە سەر دوژمنانە بوونی مەبەستەکانی ئێران جەخت دەکەنەوە.
سایتی هەواڵی واشنتۆن فری بیکەن لە " تێد کرووز " بەربژێری پێشووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ڕەزایەتی فەرمیی واشنتۆن لەگەڵ هێزگهی ناڤۆکی لە ئێران " نوێترین نیشانە لە مەترسیانە و کۆتابیرانە بوونی گرێبەستی ناڤۆکی " ی نێوان واشنتۆن و تارانە.

واشنتن بە شێوەی فەرمی دانی بهوهدا نا کە گەڵاڵەی ئێران بۆ دروست کردنی دوو هێزگهی ناڤۆکی لە لایەن ڕووسیا لەگەڵ بهرجام دژایهتی نییه.
News ID 4788
Your Comment