به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئاسته‌نگ بۆ به‌شداری کردنی حه‌شدی شه‌عبی له ئازاد کردنی موسڵ کرد که تاکوو ئێستاش له کۆنترۆڵی تیرۆریسته‌کان دایه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ به‌شداری کردنی حه‌شدی شه‌عبی له کۆنترۆڵ کردنی موسڵدا نییه و حه‌شدی شه‌عبی له هه‌موو شه‌ڕه‌کانی دژ به داعش به‌شداری بووه.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: حه‌شدی شه‌عبی له هه‌موو خه‌ڵکی عێراق پێکهاتووه. که‌واته له هه‌موو شه‌ڕه‌کانی دژ به داعش به‌شداری ده‌کات. چون پێشتر له شه‌ڕی داعشدا به ده‌یان ده‌ستکه‌وتی بووه و لێهاتووی خۆی سه‌ڵماندووه.
جه‌عفه‌ری وتی: دیپلۆماسی عێراق له هه‌موو کۆنفڕانسه جیهانییه‌کان بۆ به وه‌رگرتنی پشتیوانی له عێراق که‌ڵک ده‌بات. چون خه‌ڵکی عێراق له جێگه‌ی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها وڵامی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌درێته‌وه که ده‌خرێته پاڵ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و کاردانه‌وه‌ی بۆی ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێمه له هه‌موو ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان داوامان کردووه که ئه‌وه‌ی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش پێویسته بۆمانی دابین بکه‌ن.
شایانی باسه که هادی عامری، سکرتێری ڕێکخراوی به‌در و له فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌شداری کردنی هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کان له ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ هه‌واڵی دا.
Your Comment