بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێکس دا نووسی: دوای هێرشی کارەساتبار بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی، بەشێک لە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان و کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە غەززە، ڕژێمی زایۆنی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکانی دیکەی غەززەی کرد!
وتیشی: ئەم تاوانە ترسناکانە بەو مانایەیە کە ڕژێمی زایۆنی سنووری شێتی بەزاندووە و فەزیحەیەکی ئەخلاقیی گەورە و شەرمەزارکەر بۆ ئەو حکومەتانەیە کە بێ یەک و دوو کردن لە تەنیشت ڕژێمی زایۆنیستین، و پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن.
کەنعانی وتی: داگیرکاری، دەستدرێژی، شەڕ، تاوان، تیرۆر، جینۆساید، کۆرپەکوژی، هێرشکردنە سەر مزگەوت، کڵێسا، نەخۆشخانە، ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری، قوتابخانە، ماڵ و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، کەمپی پەنابەران، ڕۆژنامەنووسان و هتد.. ئەو تاوانەن کە لە جیهاندا ئەمڕۆدا ڕژێمێکی ساختە و ناسنامەیەکی تیرۆریستی بە ناوی "ئیسرائیل" بە ٧٥ ساڵ تاوانی بێ وەستان، ئەنجامی دەدات و لەم ڕۆژانەدا لە چوارچێوەی غەززەدا، هەموو ئەو تاوانانەی کە پێشتر باسمان کرد لە یەک کاتدا و ڕۆژانە دەیکات و جیهان چاوی لێدەکات.
وته بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێستا ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و ناساندنی ڕژێمی زایۆنی وه ک "ناسنامه ی تیرۆریستی" و دادگایی کردنی تاوانبارانی شه ڕی زایۆنیستی داخوازی هەموو خەڵکی ئازاد، و دادپەروەری خوازی جيهانە.
Your Comment