AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٨ ١٤:٥٣

لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر هاتە ئاراوە؛

لێکۆڵەرانی ئێرانی دەرمانی شێرپەنجەی خوێنیان بەرهەم هێنا

لێکۆڵەرانی ئێرانی دەرمانی شێرپەنجەی خوێنیان بەرهەم هێنا

لێکۆڵەرانی کۆمپانیایەکی زانست بنەما توانیان دەرمانی شێرپەنجەی خوێن بەرهەم بێنن؛ ئەو دەرمانە ڕێگری دەکات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان و تەمەنی نەخۆشەکان 5 ساڵ زیاتر دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەجاد قەدبەیگی بەرپرسی کۆمپانیای زیست تەخمیر بە ئاماژە بە بەرهەمهێنانی دەرمانێکی تایبەت بە بۆ نەخۆشەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە وتی: لێکۆڵەرانی ئەو کۆمپانیایە توانیان دەرمانی ئیپرۆتینیت بەرهەم بهێنن کە لە ڕاستیدا یەکێک لە دەرمانە تەواو و تایبەتەکانی شێرپەنجەی خوێن و گەورەساڵانی تووشبوو بە لۆسمی لنفۆسیتییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو دەمانە پێشتر لە دەرەوە هاوردەی ئیران دەکرا و ئەمڕۆ بە هەوڵی ئەو ناوەندە، ئێران چووە ڕیزی سێ وڵاتی بەرهەمهێنەری ئەو دەرمانەوە.

News ID 47502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha