AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٥ ١٥:٣٤

یەکەم پرۆژەی رێگای ئاسنی نێوان ئێران و عێراق کەی تەواو دەبێت

 یەکەم پرۆژەی رێگای ئاسنی نێوان ئێران و عێراق کەی تەواو دەبێت

ڕاوێژکاری سەرۆک‌وەزیرانی عێراق هیوای خواست، یەکەم پرۆژەی رێگای ئاسنی نێوان ئێران و عێراق لە 18 مانگدا تەواو ببێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر ئەسەدی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق هیوای خواست ڕێگای ئاسنی شەلەمچە- بەسرە لە ماوەی 18 مانگدا کارەکانی تەواو بێت.

بریارە هێڵی ئاسن رێگای شاری بەسرە لە باشووری عێراق بەدمەودای 30 کیلۆمەتر بە شاری شەلەمچەوە ببەسێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە 11ی خەرمانان لە ڕێوەرەسمێکدا بە ئامادەبوونی موخبر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران و موحەمەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم پڕۆژە لە خاڵی سیفری سنووری دەستیپێکرد.

News ID 47465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha