AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٩ ١٥:٣٣

لە سەفەری غەریب ئابادی بۆ عێراق؛

ئێران و عێڕاق بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕێککەوتن

ئێران و عێڕاق بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕێککەوتن

ڕێککەوتننامەیەکی گرینگ لە نێوان دەسەڵاتی دادی ئێران و عێراق لە بواری بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕادەست کردنەوەی تاوانباران ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم کۆبوونەوەی کومیتەی هاوبەشی دادوەری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە بەرپرسیارێتی کازم غەریب ئابادی و دادوەری لەیس جەبەر حەمزە لە بەغدا بەڕێوە چوو.

لە ئەو ڕێککەوتننامە لایەنەکان وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە مونافقین، داعش، گرووپە تەکفرییەکان، کۆمەڵە، دیمۆکرات، پژاک ، خەبات و پاک و بە جەخت لەسەر ورەی جیدی سیستەمی دادوەری دوو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە هەموو شێوەکان و هەروەها بە بیرهێنانەوەی هەڕەشەکانی گرووپە تیرۆریسییەکان لە دژی ئاسایشی دوو وڵاتەکە و لێکەوتەکانی جەختیان کرد.

ناسینەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ئەندامەکانی، شوێنگیری کردنیان، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تەواو، شوێنگیری دادوەری و دەرکرانی حوکمی پێویست بە پێ تاوانەکان و سزادانیان لە بەندەکانی ئەو ڕێککەوتننامە بوو.

هەروەها خستنی ناوی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان ڕێگای دادگاوە و ڕادەست کردنەوەی کەسە دەستگیر کراوەکان لە ئەو پێوەندییەدا لە ئەو ڕێککەوتننە هاتووە.

News ID 47386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha