AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٧ ١٩:١٧

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کرد:

ڕێژەی کوژراوانی پێکدادانی نێوان کورد و عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

ڕێژەی کوژراوانی پێکدادانی نێوان کورد و عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

نووسینگەی هاوئاهەنگەیی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی پێکدادانەکانی سەرەتای مانگی سێپتەمبەری نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و عەرەبەکان لە دەیرەزووری 96 کەس ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی هاوئاهەنگکەری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئارام بوونی دۆخی دەیرەزوور دوای دوو هەفتە پێکدادانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و عەشیرە عەرەبەکان لە ئەو ناوچە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان 96 کەس لە هێزەکانی دوولایەنەکە و خەڵکی سڤیل لە ئەو پێکدادانە گیانیان لەدەست داوە. ئەو ڕێکخراوە ژمارەی برینداربووەکانی نادیار ڕاگەیاند.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئاوارە بوونی 650 بنەماڵە بەهۆی پێکدادانەکان و هەڵاتنیان بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی هەواڵی داوە.

News ID 47357

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha