AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٢ ١٣:٢٨

ئەلمەیادین شرۆڤەی کرد:

هاوپەیمانی دژبەرانی دانیشتووی دەرەوەی ئێران هەڵوەشاوەتەوە

هاوپەیمانی دژبەرانی دانیشتووی دەرەوەی ئێران هەڵوەشاوەتەوە

میدیایەکی عەرەبی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ئاژاوەکانی ساڵی ڕابردوو ئاماژەی دایە سەر هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی دژبەرانی دانیشتووی دەرەوەی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات نووسی: پارتە دژبەرەکانی ئێران کە پێشتر هاوپەیمانییەکیان پێک هێنابوو لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ئاژاوەکانی ساڵی ڕابردوو و گیان لەدەست دانی مەهسا ئەمینی ڕێبەرەکانی لە ئەو هاوپەیمانییە چوونەتە دەرەوە کە هەر ئەوە بێژەری هەڵوەشانەوەی ئەو هاوپەیمانییەیە.

لە درێژەدا هاتووە: هەندیک لە ڕێبەرەکانی ئەو هاوپەیمانییە کە شیرین عبادی، مەسیح عەلی نەژاد و عەبدوڵڵا موهتەدی و حامد ئیسماعیلیوون لە ڕیزی بوون لە ئەو هاوپەیمانییە چوونەتە دەرەوە.

ئەلمەیادین جەختی کرد: جاڕنامەی ناسراو بە “ هاوپەیمانی و ڕێکخستن بۆ ئازادی” لە ڕۆژی 19 ی ڕەشەممەی 1401 لەلایەن ڕەزا پەهلەوی، حامد ئیسماعیلیون، مەسیح عەلی نەژاد، نزەنین بونیادی، شیرین عبادی و عەبدوڵڵا موهتەدییەوە واژۆ کرا بەڵام دواتر دەرکەوت کە لە کردەوەدا هیچ هاوپەیمانیەک لە نێوانیاندا نییە.

لە ئو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە: دژبەرانی ئێرانی کێشە و دژایەتییەکانیان زیاتر بووەوە بە شێوەیەک کە حامد ئیسماعیلیون دوای کەمتر لە یەک مانگ لە ئەو هاوپەیمانییە هاتە دەرەوە و ڕایگەیاند کە شێوەی هەڵسوکەوتی ئەندامانی ئەو هاوپەیمانییە نادیمۆکراتیکە.

نازەنین بونیادیش ڕایگەیاند کە کێشە و درزە پێشووەکان وەکوو چپ بەرانبەر بە ڕاست و پاشایەتی بەرانبەر کۆماری خوازی دوای پێکهێنانەی ئەو هاوپەیمانییە پەرەی سەند. ناوبراو لە وتارێکدا نووسی کە دژبەران سەلماندیان کە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئێران کە یەکگرتوو و یەکپارچەیە درز و کێشەی زۆریان هەیە.

ئەلمەیادین لە درێژەدا نووسی: ساڵی ڕابردوو دوای گیان لەدەست دانی کچێکی ئێرانی شارەکانی ئێران ئاژاوە و ئاڵۆزیان بە خۆوە بینی کە لە بەرانبەردا، خۆپیشاندانی لایەنگرانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئیدانە کردنی ئەو ئاژاوەگەلە بەڕێوە چوو.

News Code 47310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha